مه‌لا به‌ختیار: پرۆژه‌كه‌م بۆ گۆڕانكاریی له‌نێو یه‌كێتیدا ئاماده‌یه
وێستگه نیوز -
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه پڕۆژه‌كه‌ی بۆ چاكسازیی، رێوشوێنی چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره و گۆڕانكاریی له‌نێو یه‌كێتیدا ئاماده‌یه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی ده‌كات.
له ماوه‌كانی رابردوودا مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رقاڵی نووسینی پرۆژه‌یه‌كه بۆ "چاكسازیی، هه‌ڵسه‌نگاندن، ره‌خنه، رێوشوێنی چۆنێتی به‌ستنی كۆنگره‌و گۆڕانكاریی له‌نێو یه‌كێتیدا".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه له‌ئێستادا پرۆژه‌كه‌ی ئاماده‌یه، به‌ڵام هێشتا پێشكه‌ش به جێگری سكرتێری گشتی، مه‌كته‌بی سیاسی‌و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی نه‌كردووه.
مه‌لا به‌ختیار له‌وباره‌وه وتی: "پرۆژه‌كه ئاماده‌یه، به‌ڵام بۆیه هێشتا پێشكه‌شم نه‌كردووه، چونكه له‌م كاته‌دا یه‌كێتی سه‌رقاڵی گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه و نامه‌وێ پرۆژه‌كه‌م ببێته مایه‌ی مشتومڕێكی ناوه‌خت".
مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: "هه‌ر كات گفتوگۆكان ته‌واو بوون، ئه‌وكاته وه‌ك چۆن رامگه‌یاندبوو، به‌و شێوه‌یه پرۆژه‌كه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
وتیشی: "بێگومان له‌سه‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌شیدا، چاوه‌ڕێی گفتوگۆیه‌كی لێپرسراوانه ده‌كه‌م".
PM:07:38:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت