یه‌كێتی بڕیار له‌چاره‌نووسی نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌دات
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك له ریزه‌كانی یه‌كێتی دوورده‌خرێته‌وه.
وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌ڕمی حزبه‌كه‌ی PUKmedia ی راگه‌یاند كه "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بڕیاردرا كه دوورخسته‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له رێزكانی یه‌كێتی بدرێته لیژنه‌یه‌ك و ئه‌و لیژنه‌یه‌ش به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه‌دا بكات".
وه‌ستا ره‌سوڵ وتی: "د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم خۆی چه‌ندینجار رایگه‌یاندوه كه له ریزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه".
وتیشی:"به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پۆستێكدابێت له‌ناو یه‌كێتی، خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌بكات كه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه، له یه‌كێتی دوورده‌خرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و گۆڕان-یش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و بابه‌ته تاوتوێكراو بڕیاری له‌باره‌وه وه‌رگیراوه، له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌ستا ره‌سوڵ وتی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرا‌و بڕیاردرا به‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ گۆڕان بچینه‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پارێزگاری شاری كه‌ركوك بوو، به‌ڵام له دوای ئه‌و واده‌یه هاوشێوه‌یه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك كشایه‌وه و چووه شاری هه‌ولێر.
PM:07:07:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت