به‌وێنه... گومرگی نێوان سلێمانی- كەركوك لابرا
فۆتۆكان: ئه‌رده‌ڵان غه‌ریب
وێستگه نیوز - به‌فه‌رمانی حكومه‌تی عیراق، خاڵی گومرگی نێوان كه‌ركوك و سلێمانی هه‌ڵگیرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاری هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مڕۆ هیچ كه‌لوپه‌لێك گومرگ نه‌كرا.
به‌پێی بریاری حكومه‌تی عێراق له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه خاڵه گومرگییه‌كان هه‌ڵگیراون و بارهه‌ڵگره‌كان به‌بێ گومرگ له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك و به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ڕۆن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی 15ی شوبات، جه‌مال حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی باكوری كه‌ركوك، له نووسراوێكیدا رایگه‌یاند كه "به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ژماره 13ی ساڵی 2019 و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر نوسراوی ده‌سته‌ی گشتی گومرگه‌كان، له‌مه‌ودوا ته‌نیا خاڵه گومرگییه‌كانی سنوری وڵات ده‌مێنێت و ده‌بێت له رۆژی شه‌ممه 16ی شوباته‌وه ته‌واوی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و موسڵ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت".
PM:06:04:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1984
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت