دەیان سیناتۆری فەرەنسا بانگەوازییەکیان دەربارەی مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز:
دەیان سیناتۆر و پەرلەمانتاری فەرەنسا داوایانکرد، حکومەتى فەرەنسا بە خێرایى لە ئەنجوومەنى ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خاوەنداری لە رۆژئاوا بکات، کە تورکیا کردوویەتییە ئامانج و خاوەنداریش لە بەرخودانى ژنانى کوردی مانگرتوو بکات.

لە نامەیەکی کراوەى دەیان سیناتۆر و پەرلەمانتاری فەرەنسی لە حیزبە چەپەکان، ژینگەپارێزان و ڕاستڕەوەکاندا، باس لە شەڕی ژنانى کورد لە رۆژئاواى کوردستان و بەرخودانى چالاکیى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گوڤەن لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە کراوە.

لە نامەی ئەو پەرلەمەنتاراندا هاتووە، "قبوڵ ناکرێت وڵاتانى رۆژئاوا پشت لە کوردانى سوریا بکەن" و ڕەخنە لەوەش گیراوە: کە سەرباری تێکۆشانی پێداگرانەى ژنانى کورد لە دژی داعش، کۆمەڵگەى نێونەتەوەیى ڕێگاى بە ئەردۆغان دا عەفرین داگیر بکات، سەرباری بارودۆخی قورسی شەڕ لە رۆژئاوا، بەڵام ژنانى کورد، عەرەب و گەلانىتر پێکەوە دەژین، سیستمى دیموکراتی و ئیکۆلۆژیک لەسەر بنەماکانی مافەکانی ژنانیان دامەزراندووە.

لە نامەکەدا باسی ئەوەشکراوە "هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر کوردانى رۆژئاوا و باکوری سوریا شۆڕشی ژنان دەکاتە ئامانج، کە نایانەوێت سەر بەرامبەر سیستمى زوڵمی باڵادەستدا دابنەوێنن، ژنان بەرەنگاری توندوتیژییەکانى دەوڵەت دەبنەوە و لەبەر ئەوەى ئازا و بوێرن و یەکسانییان بۆ هەمووان دەوێت، تورکیا ئەوانە دەکاتە پاساو بۆ ئەوەى هێرش بکاتە سەریان، سەرۆک کۆماری تورک چاوی بەو ئازادییە هەڵنایەت و لەوە دەترسێت ئەو ئازادی و ڕامانە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بگرێتەوە، بۆیە هێرشى دەکاتە سەر و رێگریى لێدەکات".

بەشێکی دیکەی نامەکە باس لەوەدەکات "دەوڵەتى تورک بۆ ئەوەى لە زیندانەکاندا هەزاران زیندانیى ژن و پیاو لە ناو ببات، هەموو تواناکانى خۆی خستووەتەکار و لە زیندانەکاندا هەموو جۆرە هەڕەشە و ئەشکەنجە و سوکایەتیکردنێک لە دژی زیندانیان بەڕێوەدەبات".

هەروەها ئەوەش هاتووە کە؛ لە زیندانەکاندا سەدان زیندانى بۆ ئەوەى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە تێکبشکێنن لە چالاکیى مانگرتندان و ئەوەشیان نووسیوە "لەیلا گوڤەن، کە بە مەرج ئازاد کراوە، بۆ دیموکراسی، مافەکانى مرۆڤ و دادپەروەریى یەکسان بۆ ئەوەى دیواری بێدەنگی هەڵوەشێنێتەوە، چالاکیى مانگرتنى دەستپیکردووە و ماوەی ١٠١ رۆژە بەردەوامە لە مانگرتنەکەیدا، ٢٥٩ زیندانیى سیاسیى ژن و پیاویش بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیریى میزاجی لەسەر خۆیان و ڕێبەرەکەیان، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە مانگرتندان".

لە نامەی ئەو سیناتۆر و پەرلەمانتارە فەرەنسییانەدا، کە هەر یەکێکیان هەڵگری ناسنامەیەکى سیاسیى جیاوازە، داوا کراوە، پشتیوانى لە ژنانى کورد بکرێت و ڕاشیانگەیاندووە "پێویستە ژنانى کورد و تێکۆشانى پرۆژەى کۆمەڵگەى ئازاد، لە بەرامبەر هێرشەکانى تورکیا و داعشدا بپارێزرێن و پشتیوانییان لێ بکرێت".

لە نامەکەدا داواشکراوە "ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک هەموو زیندانیانى سیاسی ژن و پیاو ئازاد بکات و داواشیان لە فەرەنسا کردووە، کە بۆ کوردان بکەوێتە جموجوڵ".

نامەکە بەم بانگەوازە کۆتایى پێهاتووە "ئێمە داوا لە فەرەنسا دەکەین، لە پێناو چەسپاندنى ئاشتى لە هەرێمەکەدا و لە پرۆسەی چارەسەریى سیاسی دا، بۆ ئەوەى کوردانى سوریا بخرێنە ژێر چەتری پارێزگاریى نێونەتەوەییەوە و سوود لە مافی چارەی خۆنووسی وەربگرن، بە خێرایى و لە ئاستى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەست بە هەوڵەکانى بۆ دابینکردنى پارێزگاری و مافەکانیان بکات".

ناوی ئەو سیناتۆر و پەرلەمانتارانە و بازنەى هەڵبژاردن و حیزبەکەیان کە نامەکەیان واژۆ کردووە:

Laurence Cohen, Partiya Komunîst a Fransiz (PCF)- Val-de-Marne

Cathy Apourceau-Poly, PCF-Pas-de-Calaîs

Elîane Assassî, PCF- Seîne-Saînt-Denîs

Esther Benbassa, Avrupa Ekolojî Yeşîller Partîsî (EELV)-Parîs

Annîck Bîllon, Yekîtiya Navendî, lîberaller (UC)-Vendée

Maryvonne Blondîn, Partiya Sosyalîst (PS)-Fînîstère

Célîne Boulay-Espéronnîer, Komarparêz(LR)-Parîs

Marîe-Thérèse Bruguîère, LR-Hérault

Célîne Brulîn, PCF-Seîne-Marîtîme

Cécîle Cukîerman, PCF-Loîre

Laure Darcos, LR-Essonne

Nathalîe Delattre, Çepgirên Radîkal û Sosyalîst (RDSE)-Gîronde

Sonîa De la Provôté, UC Grubu-Calvados

Catherîne Deroche, LR -Maîne et Loîre

Elîsabeth Doîneau, UC-Mayenne

Nîcole Duranton, LR-Eure

Frédérîque Espagnac, PS-Pyrénées-Atlantîques

Corînne Féret, PS-Calvados

Martîne Fîlleul, PS-Nord

Mîchelle Gréaume, PCF-Nord

Jocelyne Guîdez, UC-Essonne

Corînne îmbert, LR-Seîne-Marîtîme

Vîctoîre Jasmîn, PS-Guadeloupe

Mîreîlle Jouve, RDSE-Bouches-du-Rhône

Françoîse Laborde, RDSE-Haute-Garonne

Marîe-Noelle Lîenemann, Çepgirên Komarparêz û Grûba Sosyalîst -Parîs

Monîque Lubîn, PS-Landes

Mîchelle Meunîer, PS-Loîre-Atlantîque

Marîe-Pîerre Monîer, PS-Drôme

Chrîstîne Prunaud, PCF-Côtes d’Armor

Sylvîe Robert, PS-îlle-et-Vîlaîne

Laurence Rossîgnol, PS-Oîse

Sophîe Taîllé Polîan, PS-Val-de-Marne

Sabîne Van Heghe, PS-Pas-de-Calaîs

Mîchèle Vullîen, UC- Rhône

پەرلەمانتارانى ئەنجوومەنى نیشتمانیى فەرەنسا

Carolîne Fîat, Fransaya Sernetewîn (Fî)-Meurthe et Moselle

Clémentîne Autaîn, Fî-Seîne-Saînt-Denîs

Elsa Faucîllon, PCF-Hauts-de-Seîne

Marîe-George Buffet, PCF-Seîne-Saînt-Denîs

Mathîlde Panot, Fî-Val-de-Marne

Sabîne Rubîn, Fî-Seîne-Saînt-Denîs
 هــ. ب


PM:03:36:16/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت