لێدوانی بافڵ تاڵه‌بانی‌ له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یەکێتی

‌باڤڵ تاڵەبانی..

وێستگه‌ نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆتایی هات و له‌وته‌یه‌كیشیدا بافڵ تاڵه‌بانی، كوڕە گەورەی مام جەلال، سکرتێری گشتی کۆچکردووی ئەو حزبە رایگه‌یاند، "ئێمه‌ رێککەوتن لەسەر بەغداو هەرێم و که‌ركوك ده‌كه‌ین".


ئه‌مڕۆ شەممە 16ی شوباتی 2019، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی ئه‌و حزبه‌و ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌ سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.

دوای‌ كۆتایهاتنی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: "ئێمه‌ رێککەوتن لەرسەر هەرێم و بەغداو کەرکوک دەکەین".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ بڕیاردانه‌ له‌ رێككه‌وتنی نێوان حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی، له‌ باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و كاندیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی كه‌ركوك و پۆستی وه‌زاره‌تی داد له‌ به‌غدا.


PM:02:09:16/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 13848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو