نرخی به‌نزین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
بەنزین دابەزینی بەخۆیەوە بینی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
لە ژمارەیەك بەنزینخانەی هەولێر، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ نزیكەی 500 دینار دابەزی و قایمقامی هه‌ولێریش روونكردنه‌وه ده‌دات.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: لە دوو رۆژی رابردوودا لە ژمارەیەك بەنزینخانەی شاری هەولێر و دەورووبەری، نرخی به‌نزین دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
وتیشی: "لەئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆڕماڵ لە هەولێر، دابەزیوە بۆ 510 دینار و لەهەندێ بەنزینخانەش نرخی یەك لیتر بۆتە 520 بۆ 525 دینار".
له باره‌ی هۆكاری دابه‌زینی نرخی به‌نزین، قایمقامی هه‌ولێر رایگه‌یاند: "هۆكاره‌كه‌ی بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێمه‌ش پشتیوانی له دابه‌زینی نرخه‌كه ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه سۆران عه‌بدولغه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئاگاداری ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگای هه‌ولێر نین و له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن.
PM:01:38:16/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 68356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت