یه‌كه‌م بوكه‌ڵه‌ی زیره‌كی سێكسی به سیفاتی مرۆڤ به‌رهه‌مهێنرا
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
كۆمپانیایه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌كی سێكسیی زیره‌كی به‌رهه‌مهێنا كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت تایبه‌تمه‌نی و سیفاته‌كانی بگۆرێت.
كۆمپانیای Realbotix ، بوكه‌ڵه سێكسییه‌كه‌ی ناوناوه Harmony و هه‌ركه‌س بیكڕێت ده‌توانێت هه‌رچیه‌كی بوێت لێی داوا بكات تا "بتوانێت په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كه‌ی نێوانیان به‌وجۆره بێت كه خۆی ده‌یه‌وێت".
كۆمپانیاكه رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی ئاپێكه‌وه به‌ناوی ReadDollX، تایبه‌تمه‌ندیی بوكه‌ڵه سێكسییه‌كه و چۆنێتی به‌كارهێنانی رێكده‌خرێت، به‌رنامه‌كه‌ش به‌پێی خواستی به‌كارهێنه‌ر به‌رنامه‌سازی بۆ بوكه‌ڵه‌كه ده‌كات و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له سه‌ری بوكهڵهكهدا ده‌بێت نه‌ك له جه‌سته‌یدا.
كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت به چۆنێتیی كاركردنی بوكه‌ڵه سێكسییه زیره‌كه‌كه نمونه‌یه‌كی باسكردوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت وا بوكه‌ڵه‌كه به‌رنامه بكات وه‌ك كه‌سێكی شه‌رمن یان ده‌ستباز یان هه‌ر جۆره كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه ده‌ربكه‌وێت.
ده‌شڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه له سه‌ری بوكهڵهكهدا داده‌نرێت نه‌ك جه‌سته‌ی، كه‌واته هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ر ده‌توانن له‌گه‌ڵ بوكهڵهكهدا توندوتیژی بن و نه‌ترسن له‌وه‌ی بوكه‌ڵه‌كه كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و ده‌ستیان لێ بكاته‌وه و ئازاریان بدات.
كۆمپانیاكه بوكه‌ڵه زیره‌كه‌كه‌ی به فه‌رمی له 14ی شوبات و له رۆژی ڤالانتایندا خستوه‌ته بازاڕه‌وه و نرخه‌كه‌ی 15 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه.
PM:11:28:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 51724
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت