به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌وا، له‌ قه‌زای پێنجوێن كرایه‌ پشوو


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیاریدا سبەینێ شەممە 16ی شوباتی 2019 لە سنوری قەزای پێنجوێن پشوی فەرمی بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پێنجوێن بڕیارەکەی بە ڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی قەزاکە داوە و لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری قەزای پێنجوێن سبەینێ پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە نزیک ناوچەی ملەکەوەی پێنجوێن بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبووە و، بڕیارە تیمی پاککردنەوەی ڕێگاکە لە سلێمانییەوە بێن و ئەمشەو کاری تێدا بکەن.

رونیشیکردەوە، بەهۆی ئەو کەشەوە لە ئێستادا هاتوچۆی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی بچوک وەستاوە تا ڕێگاکە پاکدەکرێتەوە.

لە بەیانی ئەمڕۆ 15ی شوباتی 2019وە، لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین بەردەوامە و کەشناسی هەرێمیش ڕایگەیاندبوو، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.


PM:10:15:15/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو