به‌ڤیدیۆ.. چه‌ند كچه خوێندكارێكی مه‌غریب توشی هستریا بوون
کچەکان
وێستگه نیوزـ
چه‌ند كچه خوێندكارێكی خوێندنگه‌یه‌كی دارلبه‌یزا له مه‌غریب توشی حاڵه‌تێكی سه‌یر بوون و وه‌ك له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كچانه له‌خۆیانه‌وه كه‌وتونه‌ته گریان و قیژه و هاواركردن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه‌كرابوو كه ئه‌و كچانه مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ریان له جۆری (فلاكا) خواردووه بۆیه توشی ئه‌و حاڵه‌ته بوون، به‌ڵام لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی مه‌غریب دواتر ره‌تیانكرده‌وه كچه‌كان به‌و مادده‌یه وایان لێهاتبێت.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەبیندرێت، ئەو کچانە زۆر بەخوڕ دەگرین و هیچ مامۆستایەک ناتوانێت هاوکارییان بکات و ئەو دۆخە کۆنتڕۆڵ بکات.
وه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وتراوه كه ده‌سته‌ی كارگێڕیی ئەو خوێندنگایە بۆی دەرکەوتوه ئەو خوێندکارانە ماددەیەکی هۆشبەریان بەناوی (فلاکا) خواردوە ئەمەش وایکردوە توشی ئەو حاڵەتە سەیرە ببن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی مه‌غریب كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه و تیمێكی پۆلیسی دادوه‌رای له ناوچه‌ی مه‌ره‌س سوڵتان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و سه‌ره‌داوه‌ی كه كچه‌كان له‌نزیك خوێندنگاكه‌یان توشی فاڵچییه‌ك بوون و چه‌ند شتێكی به‌گوێدا خوێندون، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ش كچه‌كان روداوه‌كه‌یان بۆ هاوڕێكانیان گێڕاوه‌ته‌وه و دواتر توشی ئه‌و حاڵه‌ته‌بوون كه له گرته ڤیدۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌غریب گومانلێكراوه‌كه‌یان ناسیوه‌ته‌وه و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌نیازن ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگای بكه‌ن.
PM:09:26:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 18244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت