هه‌ردوو راوێژكاری ئاسایشی هه‌رێم و عیراق له‌ میونخ كۆبونه‌وه‌

‌کۆبونەوەی مەسرور بارزانی و فالح فەیاز

وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌راوێزی به‌شداریكردنیان له‌ كۆنگره‌ی ئاسایشی میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا، راوێژكارانیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق كۆبونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عبراق كۆبووه‌وه‌ و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌ باره‌ی گرنگی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان (ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان).

مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌نبار زیادیان كردوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و فكری توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه‌، پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرالی هه‌یه‌.

به‌پێی میدیاكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوكیش، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك به‌پێی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق.


PM:08:55:15/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو