كه‌شناسی زانیاری له‌سه‌ر به‌فر و بارانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوده‌كاته‌وه
بەفربارین لە مێرگەپان
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و به‌مه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بارانبارین له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم به‌رده‌وامە و له هه‌ندێك شوێن له به‌یانییه‌وه ده‌ستپێكردوه و تائێستاش دریژه‌ی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوباتی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و به‌مه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: لە زۆربەی شار‌و شاروچکەکانی هەرێم باران بارین بەردەوامە لە هەندێك شوێن لە بەیانیەوە دەستی پێکردوە وەک سلێمانی و چەمچەماڵ.
ده‌شڵێت: لەهەندێك شوێنی دیکەی وه‌ك ئاکرێ و بارزان لە نیوەڕۆوە دەستی پێکردوە و هەندێ شوێنی دیکەش باران و هەورە بروسكه هەیە وەک زاخۆ و خانەقین و خورماتوو.
سه‌باره‌ت به بەفربارینیش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكردوه لە هەندێك ناوچەی وەک زینی وەرتێ و پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و مێرگه‌پان به‌فر باریووه.
وێنه‌ی بەفربارینی ئێوارەی ئەمڕۆ- زینی وەرتێ
وێنه‌ی بەفربارین - مێرگه‌پان
PM:07:07:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت