كچه‌زاكه‌ی سه‌دام حسێن چۆنیه‌تی بەجێهیشتنی عیراق له 2003دا ده‌گێڕێته‌وه
وێستگه نیوز -
حه‌ریر حسێن كامیل، كچه‌زای سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووتری عیراق ورده‌كاری چۆنێتی به‌جێهێشتنی عیراق له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه پاش هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2003دا ده‌گێڕێته‌وه و رایگه‌یاند كه به پێ سنووری عیراق - سوریایان بڕیوه و وڵاتیان جێهێشتووه.
حه‌ریر حسێن كامیل، كچه‌زای سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووتری عیراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "سپوتنیك"ی روسی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "نه‌وه‌ی سه‌دام"، وتی: "من هاوڵاتی عیراقم و نه‌وه‌ی سه‌دام حسێنم".
حه‌ریری ته‌مه‌ن 32 ساڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆلێجی كارگێڕی و ئابووریی كه‌نه‌دا له‌وڵاتی ئوردون خوێندوویه‌تی.
باسی له‌وه‌شكرد كه چۆن پاش هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2003دا، له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا وڵاتییان جێهێشتووه و وتی: "كاتێ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هاتنه عیراقه‌وه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مان، هه‌مووان به منداڵه‌كانیانه‌وه وڵاتیان جێهێشت".
وتیشی: "ئه‌و شه‌وه‌ی وڵاتمان جێهێشت سارد و زۆر تاریك بوو. كاتێ هه‌واڵی بوونی كچه‌كانی سه‌دام ره‌غد (دایكی) و ره‌نا له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان له موسڵ دزه‌ی كرد، وڵاتمان جێهێشت. له‌به‌ر بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی میواندارییان كردبووین و گیانی خۆمان منداڵان و ژنان به‌پێی به‌ربه‌سته خۆڵییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان عیراق و سوریامان به‌زان و وڵاتمان به‌جێهێشت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌وه بۆ ئێمه مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره بوو. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوریا بیانزانیایه له‌وێ خه‌ڵكی لێیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو راسته‌وخۆ ته‌قه بكه‌ن. له سوریا چه‌ند رۆژێكمان به‌سه‌ر برد. پاسپۆرتی عیراقمان پێنه‌بوو، ئه‌سته‌م بوو بیر له هه‌موو شتێك بكه‌ینه‌وه. دواتر له‌لایه‌ن ئوردونه‌وه میوانداری كراین".
حه‌ریر روونیشیكرده‌وه كه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا پاسپۆرتی عیراقیمان نییه پاسپۆرتی عه‌ره‌بیان پێداین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موچه‌ی مانگانه و خانوویان پێداین. ئه‌م ره‌وشه تا ئێستا به‌رده‌وامه. جگه (له‌و نه‌وانه‌ی سه‌دام) كه وه‌ك من هاوسه‌رگیرییان كردووه یاخود بۆ خوێندن چوونه‌ته ده‌ره‌وه".
حه‌ریر حسێن ده‌ڵێت: "كه‌سوكاری سه‌دام به تایبه‌ت دایك و خوشك و براكانی له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دوای جێهێشتنی عیراق له به‌ریتانیاوه داوایان لێكراوه میوانداری بكرێن، وتیشی: "به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ش وه‌ك وڵاتانی دیكه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه هیچ چالاكییه‌كی سیاسیی ئه‌نجام نه‌ده‌یت".
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی سه‌دام له په‌رتووكه‌كه‌یدا باسی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌دامی باپیری و ئافره‌تانی خێزانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌دام ده‌كات. حه‌ریر هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات له باره‌ی قۆناغی یه‌كه‌می چوونی ئه‌مریكا بۆ عیراق له دوا به‌شیشیدا باس له له سێداره‌دانی باپیری ده‌كات.
په‌رتوكی "نه‌وه‌ی سه‌دام" كه له‌لایه‌ن حه‌ریر حسێن كامل نووسراوه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له 37ه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی په‌رتوكی شاریقه له ئیمارات ناسێندرا.
PM:02:41:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 23480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت