چالاکەوانێکی دیاری ژنانی هەرێم کۆچی دوایی کرد
وێستگه نیوز – چالاكه‌وانێكی دیاری ژنانی هه‌رێمی كوردستان به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
شه‌وی رابردوو نه‌رمین عه‌زیز چالاكه‌وانێكی دیاری ژنانی هه‌رێم و به‌رپرسی لقی سلێمانی رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستانی سه‌ر به حزبی شیوعی كوردستان به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
نه‌رمین عه‌زیز ماوه‌ی ساڵێكه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و خاوه‌نی كچ و كوڕێكه.
نه‌رمین عه‌زیز مه‌حمود له ساڵی 1972 له‌دایك بووه و زیاتر له 23ساڵ له بواری كاری سیاسی و ڕاگه‌یاندن و ڕێكخراوه‌یی وه‌ك، داكۆكی كردن له مافه‌كانی ئافره‌تان، سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین كه‌مپین و به‌ژداری چه‌نده‌ها وۆركشۆپ له‌بابه‌ته‌كانی جێنده‌ری هه‌مواركردنی یاساكانی باری كه‌سێتی كردووه.
AM:11:45:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 17204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت