باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
دیمەنی بەفربارین لە سلێمانی... فۆتۆ: ئەرشیف
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی شوباتی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت و ئه‌گه‌ری لێزمه باران هه‌یه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 14، سلێمانی 14، دهۆك 13، كه‌ركوك 15 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی باران و به‌فر له ناوچه شاخاوییه‌كان، له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆدا كاریگه‌ری كه‌مده‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 13، سلێمانی 12، دهۆك 11، كه‌ركوك 14 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:10:39:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 12744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت