شوێنی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی سلێمانی دیاری كرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مساڵ ئاگری نه‌ورۆزی سلێمانی له مامه یاره ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، رۆژی پێنجشه‌ممه بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مه‌ردان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای یادی نه‌ورۆزی مامه‌یاره له‌سلێمانی كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز كرایه‌وه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه‌ی له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی و لیژنه‌ی باڵای نه‌ورۆز دیاری ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ساڵانی پێشوو یادێكی شایسته‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌مامه‌یاره بكرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پشتیوانی خۆی بۆ لیژنه‌كه دووپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر كارئاسانییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌كه به شكۆداری به‌ڕێوه‌بچێت و ببێته جێگای خۆشحاڵی هاووڵاتیان و پاراستنی گه‌وره‌یی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز.
AM:09:33:15/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 8896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت