له رۆژی ڤالانتایندا بۆمبیكی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد به‌دیاری
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی سوریا له رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین"، بۆمبێكی هه‌ڵداوه‌ته ته‌نیشت ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێشووی.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر باس له‌وه كردوه كه روداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی زه‌هرای شاری حمص-ی سوریا بووه و بۆ ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی ڤالانتاینه‌وه گه‌نجه‌كه هه‌ڵداوه‌ته نزیك ماڵی خۆشه‌ویسته‌ی پێشووی.
ڤالانتاین له 14ی شوباتی هه‌موو ساڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌مساڵیش كه‌وته ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه، ساڵانه له‌و رۆژه‌دا له سه‌رانسه‌ری جیهان دیاری خۆشه‌ویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن و به‌و شێوه‌یه گوزارشت له خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وه‌فا و په‌یمان بۆ یه‌كتر نوێ ده‌كه‌نه‌وه.
گرنگترین دیاری ئه‌و رۆژه‌ش كه له نێوان خۆشه‌ویسته‌كان ده‌به‌خشرێته‌وه، بریتییه له گوڵ، له هه‌مووشیان زیاتر ره‌نگی سووره، به‌ڵام پێ ده‌چێت، دوای ئه‌و رووداوه‌ی شاری حه‌مس، بۆ له‌مه‌ودوا بۆمب شوێنی گوڵ بگرێته‌وه
PM:07:28:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت