حه‌سه‌ن روحانی به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی 27 پاسداره كوژراوه‌كه بكاته‌وه
حەسەن ڕوحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران
وێستگه نیوزـ
سەرۆک كۆماری ئێران بەڵێنیدا تۆڵە له‌و هێرشه‌به‌رانه بکەنەوە كه دوێنێ چوارشەممە لە باشوری خۆرهەڵاتی ئێران كردیانه‌سه‌ر پاسێکی سوپای پاسداران و لە ئاکامدا 27 پاسدار کوژران.
ئەمڕۆ پـێنجشەممە 14ی شوباتی 2019، حەسەن ڕوحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بەر لەوەی بەرەو شاری سوچی روسیا بەڕێبکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا روسی و تورکیـیەکەی سەبارەت بە سوریا، وتی"ڕەگی سەرەکی تێرۆرلە ناوچەکە ئەمریکا و زایۆنیزمە لەگەڵ هەندێک وڵاتی خاوەن نەوت لە ناوچەکە کە پشتیوانی دارایی لە تێرۆرستان دەکەن."
ڕوحانی وتیشی" بێ گومان بۆ خوێنی شەهیدانمان تۆڵە لەو کۆمەڵە بەکرێگیراوە دەسێنینەوە."
لە لایەکی دیکەوه عەلی خامەنەئی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر روداوه‌كه وتی" بێگومان ئەنجامدەرانی هێرشەکە گرێدراون بە دەزگا هەواڵگریـیەکانی ناوچەکە و جیهان."
گروپی جەیش ئەلعەدلی پـلوچەکان بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی رۆژی چوارشه‌ممه ڕاگەیاند کە لەسەر شه‌قامی نێوان هەردوو شاری خاش و زاهیدان لە ئوستانی سیستان بلوچستان ئەنجامدرا.
له هێرشكه‌دا ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک پاسێکی سوپای پاسداران تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا 27 پاسدار کوژراون و 13 ی دیکەش برینداربوون.
PM:07:02:14/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1972
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت