هێمن هەورامی‌: کۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت

‌هێمن هەورامی لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ پارتی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان رایگەیاند، لەسەدا سەد رۆژی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دواناكه‌وێت.


هێمن هەورامی‌، سەرۆکی‌ فراکسیۆنی‌ پارتی‌ لە پەرلەمانی‌ کوردستان، کە هاوکات ئەندامی‌ لیژنەی‌ دانوستانکاری‌ حزبەکەیەتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەگەڵ لایەنەکان رێککەوتوون رۆژی 18ی‌ ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە، چونکە کاتی‌ پێویست دراوە بە لایەنەکان بۆ رێککەوتن.

ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی‌ رۆژی‌ پێنجی‌ ئەم مانگەی‌ پارتی‌ و یەکێتیدا، سێ بڕیار دراوە و یەکێک لە بڕیارەکان ئەنجامدانی‌ کۆبوونەوەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانە و پارتی‌ پابەندە بەو رێککەوتنەوە.

هێمن هەورامی راشیگەیاند، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی، پۆستی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمان بۆ یەکێتی‌ و جێگری‌ یەکەمی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمان بۆ پارتی‌ و جێگری‌ دووەمی‌ سەرۆکی‌ پەرلەمان بۆ پێکهاتەی‌ تورکمان بێت.

دوێنی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و رایگەیاند، کۆبوونەوەی 18ی ئەم مانگەی پەرلەمان بەندە بە ئیمزاکردنی رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتی و پارتییەوە.

هــ. ر


PM:01:13:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو