گروپێکی چەکداری بەلوچییەکان بەرپرسیارییەتی خۆی لە تەقینەوەکەی ئێران راگەیاند

‌دیمەنێک لە تەقینەوەکە

وێستگە نیوز ـ
گروپی‌ جەیشی‌ عەدلی سەر بە بەلوچییەکانی ئێران بەرپرسیارییەتی خۆیی لە ئەنجامدانی‌ تەقینەوەکەی‌ ئێران راگەیاند.


شەوی‌ رابردوو لە پارێزگای بەلوچستان لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتی ئێران لە ناوچەی چانعەلی، کە دەکەوێتە سەر رێگای شارەکانی خاش بۆ زاهدان، لە رێگای ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر پاسێکی گواستنەوەی ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران.

هەرچەندە تا شەوی رابردو کەمتر لە 20 سەرباز گیانیان لەدەست دابو بەڵام بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران "ژمارەی کوژراوانی‌ تەقینەوەژە بۆ 27 کوژرا و بەرزبووەتەوە و 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆش گروپی چەکداری"جەیشی عەدل" کە گروپێکی بەلوچی دژ ئێرانە بەرپرسیارییەتی خۆیی لە هێرشەکە راگەیاند.

ئاژانسە ئێرانییەکان باسیان لەوە کردوە "بەهۆی قورسی برینی هەندێک لە بریندارەکان ئەگەری ئەوە هەیە کە ژمارەی کوژراوەکان بەرز بێتەوە".

گروپی‌ "جەیشی عەدل" گروپێکی چەکداری سونەیە لە پارێزگای بەلوچستانی ئێران کە بە درێژکراوە گروپی "جنداللـه" دادەنرێت ئامانجیان بەرگریی کردن بووە لە مافی نەتەوەیی و ئایینی بەلووچ و سونەکان و"سەلاحەدین فاروغی" سەرکردایەتی ئەم گروپە دەکات و لە چەندساڵی ڕابردوشدا چەندین هێرشیان بۆسەر بنکەی سەربازی و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئەنجامداوە.


AM:10:50:14/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت