به‌ڤیدیۆ..گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێو كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله
وێستگه نیوزـ
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیابه بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری پارێزگار بۆ كاروباری ته‌كنیكی كۆبوه‌وه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه گرژیی تێكه‌وت و وێڕای ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی زۆر، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن جله‌كانی داكه‌ند و یه‌كێكی دیكه‌ش خواردنه‌كه‌ی دا به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میدا و شكاندی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بڵاوكرایه‌وه كه كاتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ هەڵبژاردنی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری تەکنیکی ده‌رده‌خات.
له گرته‌كه‌دا گرژی و ئاڵۆزی توند ده‌ركه‌وتووه و ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، ناڕەزایی توندی ده‌ربڕیووه و هەڵدەستێت و جلوبەرگی دادەکەنێت، یه‌كێكی دیگه‌ش خواردنه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌می ده‌دات به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میدا و ده‌یشكێنێت.
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناو كۆبونه‌وه‌كه راگه‌یاندوه: پۆستی جێگری پارێزگاری دیالە بۆ کاروباری تەکنیکی پشکی لیستی عیراقییەیە و زیاتر لە 13 کەسی لیستەکە بۆ ئەو پۆستە كاندید بوون، دواتر هەشتیان کشانەوە و پێنجەکەی دیکەش کێبڕکێیان کردوه بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
راشیگه‌یاندوه: پێش دەنگدانەکە ململانێ و ناکۆکی توند دروستبوو لەبارەی هەندێک لە ناوەکان و داواکرا هەندێکیان بکشێنەوە، دواتر هەر پێنج كاندیده‌كه خرانە دەنگدانەوە و لە ئەنجامدا محەمەد قوتەیبە بە زۆرینەی دەنگ بە جێگری پارێزگاری دیالە بۆ کاروباری تەکنیکی هەڵبژێردرا.
PM:11:27:13/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 4504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت