حه‌شدی شه‌عبی: 30 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌ ده‌ستی داعش رزگاركران

‌هێزێکی حەشدی شەعبی

وێستگه‌ نیوزـ

حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانیان 30 هاوڵاتیی مه‌ده‌نیان له‌ چیای مه‌كحول-ی سه‌ربه‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ ده‌ستی داعش رزگار كردوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2019، نزیكه‌ی 30 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ له‌ چیای مه‌كحول گه‌مارۆدرابوون، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌ گه‌مارۆدراوه‌كانی رزگار كردوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ بۆ سه‌ریران چونه‌ته‌ چیای مه‌كحول و له‌وێ چه‌كدارانی داعش ته‌قیه‌یان لێكردون و دواتر شه‌ڕ له‌نێوان هاوڵاتییه‌كان و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش رویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ بۆ به‌هاناوه‌چونی ئه‌و هاوڵاتیانه‌، هێزێكی لیوای 88ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه‌ رۆیشتون و چه‌كدارانی داعشیان ناچار كردوه‌ پاشه‌كشێ بكه‌ن و دوانیان لێ بریندار كردون.


PM:09:09:13/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو