هاوپه‌یمانان مزگه‌وتێكی ژێر ده‌ستی داعشیان بۆردومان كرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش رایگه‌یاند كه مزگه‌وتێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیان له سوریا بۆردومان كردوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019 هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه دوێنی دووشه‌ممه ئه‌نجامدراوه و مه‌به‌ست لێی پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به سه‌ركردایه‌تیی شه‌ڕڤانانی كورد بووه كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیی ده‌كات له‌ژژی داعش.
راشیگه‌یاندوه كه له بۆردومانه‌كه‌دا مزگه‌وتێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له ناوچه‌ی باغوز له خۆرهه‌ڵاتی سوریا كراوه‌ته ئامانج كه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌ركردایه‌تی و كۆنتڕۆڵكردن به‌كاریانهێناوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌نڕاڵ كریستۆڤه‌ر گیكا، جێگری فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش رایگه‌یاندوه كه دوای ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و مزگه‌وته‌ی وه‌ك ناوه‌ندێكی سه‌ركردایه‌تیكردن به‌كارهێناوه، مزگه‌وته‌كه پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه بۆیه بۆردومانیان كردوه.
ئاشكراشیكردوه كه داعش له‌و مزگه‌وته‌وه پلانی هێرشكردنی داڕشتووه و هه‌ر له‌وێشه‌وه ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی بۆ به‌ئامانجكردنی هێزه كوردییه‌كان ئاماده‌كردوه.
PM:08:57:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت