چه‌ند پێشنیازێك بۆ سودمەندانی قەرزی سندوقی نیشتەجێکردن ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت دەکرێت
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له‌و پێشنیازانه ده‌كات كه‌له به‌رژه‌وه‌ندی سودمه‌ندانی قه‌رزی نیشته‌جێبوون ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئیجابی حكومه‌تین".
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئەو پرۆژە پێشنیازەی وەک لیژنەی (پلان وپرۆژەکان)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئامادەیان کردبوو ئەمرۆ سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەندا دوای گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکە لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەن بەکۆی دەنگ پەسەندکرا و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی باڵای وەبەرهینان دەکرێت، بەئومێدی وەڵامدانەوەیەکی ئیجابی کە سەرجەمیان لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی بەشداربووی پرۆژەکانە.
ئه‌وه‌شی وتووه: "لە خاڵەکانی پرۆژەپیشنیارەکە، یه‌كه‌م راگرتنی مامەڵەی یاسایی لە بەرامبەر هاوڵاتیانی بەشداربووی پرۆژەکان، دووه‌م درێژکردنەوەی ماوەی گەڕانەوەی قیستەکان بەپێی رێژەی سودمەندوون لە قەرزی سندوقی نیشتەجێکردن، سێیه‌م لێ‌خۆش بوون لە غەرامەی سەر قەرزە کەڵەکەبووەکان، چواره‌م دابەشکردنەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکان بەسەر ئەو ساڵانەی کە بەشداربوو ماویەتی بۆ گەڕاندنەوەی قیستەکان دوای درێژکردنەوەی ماوەکە، پێنجه‌م رێگە بدریت بە گۆڕینی کەفیلەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر".
ئه‌گه‌رچی له ئێستادا به وته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه پێدانی پێشینه‌كان راگیراوه، به‌ڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه به‌رده‌وامه‌و بۆ هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتن غه‌رامه ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوڵاتییان.
هــ. ر
PM:06:42:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت