پۆلیس: بكوژی هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباره به كوشتنی ژن براكه‌ی و ئه‌و كه‌سه‌شی ئۆتۆمبێلی هاوسه‌ره‌كه‌ی رفاند و سووتاندی، ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو هاوڵاتییه‌ك به‌چه‌قۆ كوژرا ، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه كرا و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه‌سێك ده‌ستگیربكرێت كه تۆمه‌تباره به كوشتنی ژن براكه‌ی".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م. ع.ح.) به‌ڕه‌گه‌ز كوردی سوری،به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كان هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بازیان باوك و كوڕێكیان ده‌ستگیركرد كه ته‌قه‌یان كردووه، له‌ئێستادا به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌روه‌ها به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 342 له‌یاسای سزادانی عیراقی تۆمه‌تبار (ك.م. ) ره‌گه‌ز نێر، ده‌ستگیرا كه هه‌ستاوه به‌رفاندنی ئۆتۆمبێلی هاوسه‌ره‌كه‌ی و پاشان سوتاندنی".
PM:01:06:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت