پارتی‌ و كۆمه‌ڵ‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دان


وێستگه‌ نیوز -
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ هاوينەهەواری پیرمام لە شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆ ده‌كه‌ن.


به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا وه‌فدی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان گفتوكۆ له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند و گرنگی یه‌كڕیزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ مافه‌كانی‌ كورد ده‌كه‌ن.

هاوكات تاوتوێی هه‌وڵدانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ‌و وه‌لانانی‌ ناكۆكی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌ دا ده‌كرێت.

وه‌فده‌كه‌ی‌ پارتی پێكهاتووه‌ له‌ فازڵ‌ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی وهوشیار زێباری، مەحمود محەمەد، زەعیم عەلی، جەعفەر ئیمنکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رەمزی شەعبان، عەلی حسێن، نازەنین وسو ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی و وه‌فده‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵ‌ پێكهاتووه‌ له‌ محەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی و ئەنوەر سەنگاوی‌، رێبوارحەمەد، ئاڤان ئەحمەد ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و حەسەن بابەکر ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

كۆبونه‌كه‌ی‌ ئه‌مرۆی نێوان كۆمه‌ڵ و پارتی‌، دوای سه‌ردانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردووی وه‌فدی باڵای پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دێت بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان.


PM:01:00:12/02/2019
















ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو