نارنجۆكێك هه‌ڵدرایه ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له كه‌ركوك
وێستگه نیوز –
شه‌وی رابردوو نارنجۆكێك هه‌ڵدرایه ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی له كه‌ركوك كه ئه‌فسه‌رێكی كورده.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ره‌حیماوای كه‌ركوك به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "سه‌عات 8:20 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو موقه‌ده‌م فه‌رهاد به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی ئاگاداری كردینه‌وه كه نارنجۆكێك هه‌ڵدراوه‌ته ماڵه‌كه‌ی".
سه‌رچاوه‌كه وتی: "دوو چه‌كداری نه‌ناسراو كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆرد ئیكسپلۆره‌ری ره‌نگ ره‌ساسیان پێبووه و تابلۆكه‌ی شاراوه‌ته‌وه، نارنجۆكێكیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه ماڵی موقه‌ده‌م فه‌رهاد له ناوچه‌ی شۆراو له نزیك بازاڕی سامان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی پۆلیسی ره‌حیماوا گه‌یشتوونه‌ته ماڵی ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده و لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه رووداوه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نها كه‌مێك زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
AM:11:44:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت