دوای زانیارییه‌كانی وێستگه، میدیاكانی یه‌كێتی هه‌واڵێكی به‌رهه‌م ساڵح ده‌سڕنه‌وه
وێستگه نیوز -
دوای ئه‌وه‌ی وێستگه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، دووره له راستییه‌وه، میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌یان سڕییه‌وه.
شه‌وی رابردوو میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌نێویاندا ماڵپه‌ڕی ره‌سمی ئه‌و حزبه "
pukmedia" هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه كه به فه‌رمانی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ك كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كه‌ی به فه‌رمانی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك هه‌واڵێكی به په‌له دانا.
دواتر وێستگه نیوز له زاری
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، دووره له راستییه‌وه".
ئه‌مڕۆ میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراقیان سڕییه‌وه كه باسی له‌وه كردبوو به فه‌رمانی ناوبراو نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه ده‌كرێته‌وه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند كه "ده‌نگۆی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه له‌سه‌ر هه‌وڵ و فه‌رمانی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق، دووره له راستییه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه كه له مانگی شوباتی 2018 عه‌مید سالار عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی، به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری سلێمانی له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راسپێردرا بۆئه‌وه‌ی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، كاری جددی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بكرێت بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه.
وتیشی: "سه‌ره‌نجام به فه‌رمانی ژماره (د م / 24835) له 29ی نیسانی 2018 وه‌زیری ناوخۆی عیراق فه‌رمانی بۆ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه ده‌ركرد، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت كه پێنج مانگ پێش بوونی به‌رهه‌م ساڵح، به سه‌رۆك كۆمار، كاره یاساییه‌كانی كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه ته‌واو بووه".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ وێستگه نیوزـ سه‌رچاوه‌كه باسی له نوسراوێكی دیكه كرد كه به ژماره 62276 له به‌رواری 16ی ته‌مموزی 2018، به واژۆی بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عیراق ده‌ركراوه و تیایدا په‌یكه‌ربه‌ندی بۆ نوسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه دانراوه.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داواشی له تیمی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد "وردبن له داڕشتنی هه‌واڵ و راستگۆ بن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زانیارییه‌كاندا".
ئاشكراشیكرد كه "سه‌رجه‌م ئه‌م كارانه‌ش به چاودێریی نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چووه و بودجه و پێداویستییه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی رانییه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت".
سه‌رچاوه‌كه مژده‌ی به خه‌ڵكی رانیه دا و وتی: "لێره‌وه مژده ده‌ده‌ین به خه‌ڵكی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕینی به شه‌ره‌ف له دوو رۆژی داهاتوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی رانیه ده‌كرێته‌وه هه‌ر ئه‌مشه‌ویش تیمی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان".
AM:11:15:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5700
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت