وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت گه‌یشته‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوز –
وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت به‌ سه‌ردانێكی‌ پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عیراق.

كه‌مێك پێش ئێستا پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت به‌ سه‌ردانێكی‌ پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عیراق.

بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان كۆببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ك بڕیاره‌ پاتریك شاناهان چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌سوریا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی عیراق تاوتوێ بكات.

ئاژانسی‌ رۆیته‌رز بڵاویكره‌وه‌ كه‌ له‌ میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، شاناهان پشتیوانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌روه‌ری‌ عیراق دووپات ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی‌ شاناهان دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ عیراق ده‌هێڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاودێری‌ ئێران بكه‌ن.


AM:10:21:12/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت