پۆلیس: پێنج تۆمه‌تباری شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیر كران
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه پێنج تۆمه‌تباری شه‌ڕه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیر كران و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ند چه‌كێكدا گیرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند رایگه‌یاند كه "له ئه‌نجامی ده‌مه‌بۆڵه‌ی نێوان دوو بنه‌ماڵه له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕ و ئاژاوه دروست ده‌بێ".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "دوای ئاگاداركردنه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌واره به‌رزه ده‌گه‌نه شوێنی روداوه‌كه و پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات "هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر سێ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف و سێ مه‌غزه‌ن و نه‌وه‌د فیشه‌كدا".
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 431 له‌یاسای سزادانی عیراقی ئه‌و تۆمه‌تبارانه راگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه".
AM:09:59:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت