ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له به‌نزینخانه‌یه‌ك 35 ملیۆن دیناریان دزی
وێستگه نیوز ـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك له به‌غدای پایته‌خت و 35 ملیۆن دیناریان دزیوه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "رۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه سێ ئۆتۆمبێلیان پێبووه، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر به‌نزینخانه‌ی سه‌لامی ئه‌هلی له ناوچه‌ی پردی دیاله له به‌غدا".
وتیشی: "چه‌كداره‌كان 35 ملیۆن دینار و ئامێری DVRی تایبه‌ت به كامێراكانی چاودێرییان دزیوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دواتر هێزێكی ئه‌منی چوارده‌وری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی گرتووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له ووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
AM:09:53:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت