باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان له هه‌ندێ كات و ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌هه‌وری جیاجیا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 16، سلێمانی 15، دهۆك 15، كه‌ركوك 16 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان له هه‌ندێ كات و ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور.
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 17، سلێمانی 16، دهۆك 16، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:09:34:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت