دوو ژنی فه‌ڕه‌نسی له دوایین ناوچه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش هه‌ڵاتن
وێستگه نیوز -
دوو ژنی فه‌ڕه‌نسی كه له دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش له سوریا هه‌ڵاتوون، رایانگه‌یاند كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سانی بیانی له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ركراون و داعشه عیراقییه‌كان رێگه ناده‌ن بیانییه‌كان ده‌ربچن.
رۆژی دووشه‌ممه 11ی شوبات هه‌ردوو ژنه‌كه به ئۆتۆمبیلێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ژنی دیكه و ژماره‌یه‌ك منداڵ له ناوچه‌ی باغوزی فه‌وقانی كه دوایین ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشه له سوریا هه‌ڵاتوون.
ئه‌و دوو ژنه به په‌یامنێری ئاژانسی فڕانس پـرێس-یان راگه‌یاند كه "له‌و شارۆچكه‌یه كه دوایـین شوێنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشه، كوشتنكاری ڕوویداوه و خۆراك نه‌ماوه".
یه‌كێك له ژنه‌كان كه ته‌مه‌نی له بیسته‌كاندایه و خۆی به كریستال ناساندووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان كوژراوه و ئێستا خۆی و دوو منداڵه‌كه‌ی ماونه‌ته‌وه كه یه‌كێكیان ته‌مه‌نی ساڵێكه و ئه‌وی دیكه‌یان 3 ساڵه، ده‌ڵێت: "داعشه‌كان له‌وێ رێگه به هه‌موو عیراقی و سورییه‌كان ده‌ده‌ن ده‌ربچن، به‌ڵام رێگه به بیانییه‌كان ناده‌ن".
وتیشی: "داعش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نییه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تی عیراقیه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كه عیراقین له مێژه‌وه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه".
ژنه‌كه‌ی دیكه كه نیقابی به‌سه‌ره‌وه بووه و ته‌نیا هه‌ر چاوه شینه‌كانی دیاربوون، وتویه‌تی: "حكومه‌تی وڵاته‌كه‌مان ڕێگه‌مان پـێنادات نیقاب له‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه له ساڵی 2012 وه فه‌ڕه‌نسام به‌جێهێشتووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ژنه فه‌ڕه‌نسیه لانی كه‌م 16 ژنی دیكه‌ی بیانی له باغوزی فه‌وقانی هه‌ڵهاتوون، له‌وانه ژماره‌یه‌كیان تورك و روس و ئۆكرانی بوون.
له ئێستادا هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" به پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشیان بۆسه‌ر دوا مۆڵگه‌ی داعش له سوریا ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری هیچ ناوچه‌یه‌كیان له سوریا له‌ژێر ده‌ستددا نه‌مێنێته‌وه.
AM:09:13:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت