چه‌كدارێكی داعش له خانه‌قین كوژرا
وێستگه نیوز –
شه‌وی رابردوو له‌ناو شاری خانه‌قین چه‌كدارێكی داعش كه هه‌وڵی داوه خۆی بته‌قێنێته‌وه، كوژراوه.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "هێزه‌كانمان توانییان رێگری له تیرۆریستێك بكه‌ن كه ده‌یویست هێرش بكاته‌سه‌ر باره‌گای ده‌سته‌كه‌مان له خانه‌قین".
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "شه‌وی رابردوو چه‌كدارێكی داعش ویستوویه‌تی له‌ناو شاری خانه‌قین خۆی به باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبیدا بته‌قێنێته‌وه".
وتیشی: "له‌لایه‌ن هێزێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه توانرا هێرشه‌كه شكست پێبهێنرێت و چه‌كداره‌كه به‌ر له خۆته‌قاندنه‌وه‌ی بكوژرێت".
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له خانه‌قین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوكات چه‌كدارێكی تری داعش بریندار كراوه.
AM:08:42:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت