سبه‌ینێ پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه
وێستگه نیوز -
سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و گرنگی یه‌كڕیزی ناوخۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كورد گفتوكۆ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هاوكات تاووتوێی هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و وه‌لانانی ناكۆكی سیاسی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌دا ده‌كرێت.
كۆبوونه‌كه‌ی سبه‌ینێی، دوای سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردووی وه‌فدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان دێت.
PM:11:50:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت