به‌ڤیدیۆ... له گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی كێبڵی محاویله‌یه‌ك دزرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه له گه‌ڕه‌كه‌ی هه‌واری شاری كێبڵی محاویله‌یه‌ك دزراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه "له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌فس نزمه‌وه هه‌ستاون به دزینی كێبڵی محاویله‌ی مساعدی 6 فیده‌ری 373 له فلكه‌ی هه‌واری شار له 21ی خێوه‌ته و بێبه‌ش كردنی ماڵان له كاره‌با".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دواتر له لایه‌ن هۆبه‌ی چاككردنه‌وه‌ی سیانه‌ی كاره‌بای سه‌رچناره‌وه كاری چاككردنه‌وه‌ی بۆ كراوه".
PM:11:29:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 25328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت