سه‌رینێكی زیره‌ك بۆ رزگاربون له پرخه‌پرخ
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
زۆرێك به‌ده‌ست كێشه‌ی پرخه‌پرخه‌وه ده‌ناڵێنن كه به‌هۆیه‌وه نزیكترین كه‌س لێیان بێزار ده‌بن، به‌ڵام ئه‌م سه‌رینه نوێیه زیره‌كه ره‌نگه ببێته چاره‌سه‌رێك بۆ داهاتوو.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سكای نیوز، سه‌رینه زیره‌كه‌كه یارمه‌تیی مرۆڤ ده‌دات خه‌وێكی ئارام بخه‌وێت و له‌بری مۆبایله‌كه‌ی له سه‌رینه‌كه‌یه‌وه قسه بكات.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه سه‌رینه‌كه ئاگای له خه‌وی ئه‌و كه‌سه‌یه كه سه‌ری ده‌خاته‌سه‌ر و هه‌ركات كه‌سه‌كه ده‌ستی به‌پرخه‌پرخ كرد، سه‌رینه‌كه ژاوه‌ژاوێكی نزم ده‌رده‌كات، یان ده‌نگێكی دیكه‌ی وه‌ك ده‌نگی تاڤگه‌ی ئاو ده‌رده‌كات به‌جۆرێك كه كه‌سه‌كه خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌نده به‌ئاگای ده‌هێنێت كه پرخه‌پرخه‌كه‌ی رابگرێت.
سه‌رینه زیره‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئاپێك به‌ناوی Soundasleep كۆنێكت ده‌كرێت كه ئه‌و ده‌نگ و موزیكانه ده‌رده‌كات، سه‌رینه‌كه له‌گه‌ڵ بلوتوسیش كۆنێكت ده‌كرێت و به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت گوێ له‌و كتێبانه بگرێته كه خوێندنه‌وه‌كه‌ی تۆمار كراوه، ده‌شتوانرێت ئه‌و تایبه‌تمه‌نییه بۆ منداڵیش به‌كاربهێنرێت و به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك له‌ناو سه‌رینه‌كه‌یه‌وه خه‌وی لێ بكه‌ویت.
PM:10:57:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت