د.به‌شیر حه‌داد: له‌مڕۆوه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه


وێستگه‌ نیوز -
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2019/2/11 یاسای بودجه‌ی گشتی عیراق له رۆژنامه‌ی فه‌رمی وه‌قائعی عیراقی ژماره 4529 بڵاوكرایه‌وه".

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ڵێت: "له‌ ئه‌مڕۆوه ئه‌م یاسایه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".

له‌ دانیشتنی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 23ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019دا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عیراقی‌ په‌سه‌ند كرد.

به‌پێی‌ بڕگه‌ی‌ (ج) ماده‌ی‌ 10ی‌ ‌یاساكه‌ "حكومەتی ئیتحادی دەبێت پابەند بێت بە پێدانی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە. له‌ حاڵه‌تێكدا هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌ناردنی نه‌وت، پشكی هەرێم كەمدەكرێتەوە بە رێژەی زەرەره‌كان (پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوت)ی‌ لێ دەبرێت لە پشكی هەرێمی كوردستان كە ماوەتەوە دوای موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە".

به‌وته‌ی‌ غالب محه‌مه‌د ئەندامی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ گۆڕان، "بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ عیراق به‌پێی‌ یاسای‌ بودجه‌ ده‌ینێرێت دەكاتە موچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ 454  ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه ‌و 125 ملیار دینار بۆ چاودێری‌ کۆمه‌ڵایه‌تی‌ جێگیر و ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌کات مانگانه‌ 647 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت".


PM:10:10:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت