چوار سه‌ربازی توركیا له‌ ئه‌سته‌نبوڵ گیانیانله‌ده‌ستدا

‌شوێنی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە

وێستگه‌ نیوزـ

له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یان له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ، چوار سه‌ربازی سوپای توركیا گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ روداوه‌كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2019 رویداوه‌ و هه‌لیكۆپته‌ێكی سه‌ربازیی سه‌ربه‌ سوپای توركیا ویستویه‌تی به‌ناچاری له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ بنیشێته‌وه‌.

به‌پێی ئاژانسه‌كه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا هۆكاره‌كه‌یان بۆ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ بۆی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ سه‌ربازییه‌ ویستویه‌تی به‌ناچاری بنیشێته‌وه‌، دواجاریش به‌هۆی روداوه‌كه‌ چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PM:08:39:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت