فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ختكردنی دوو شاری ئیسرائیل ده‌كات
سه‌ردار یه‌دوڵا جه‌وانی
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، ئه‌وا دوو شاری ئیسرائیل ته‌خت ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019 ئاژانسی ده‌نگوباسی ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه كه سه‌ردار یه‌دوڵا جه‌وانی یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی سوپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی له مه‌راسیمێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی وتی: "ئه‌مریكا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو توانا به‌رگری و سه‌ربازییه‌ی هه‌یه‌تی، بوێری ئه‌وه‌ی نییه یه‌ك گولـله‌مان تێبگرێت".
سه‌ردار یه‌دوڵا جه‌وانی ده‌ڵێت: "با ئه‌مریكا بزانێت ئه‌گه‌ر هێرشی كرده سه‌رمان ئه‌وا ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا (دوو شاری گه‌وره‌ی ئیسرائیلن) ته‌خت ده‌كرێن".
وتیشی: "ئێران بڕوای به دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نییه و ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی رابه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ دوژمنێكی وه‌ك ئه‌مریكا له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك وتووێژ ناكه‌ین".
ئه‌م لێدوانه‌ی یه‌دوڵا جه‌وانی ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی لێبكه‌وێته‌وه كه زۆر جار ده‌ڵێن رژێمی ئێران جێی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، بۆیه داوا له كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر تاران زیاتربكه‌ن تاوه‌كو رێگه نه‌درێت ئه‌و رژێمه ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
PM:08:33:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت