قوباد تاڵه‌بانی: منیش رێك ئه‌و مه‌به‌سته‌م هه‌بوو
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مه‌به‌ستی له تویته‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی ده‌رباره‌ی وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه بووه كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كاندا، قسه‌ی خۆش ده‌كات و وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سێك ده‌داته‌وه.
شه‌وی رابردوو دوای دۆڕانی یانی چێڵسی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی به شه‌ش گۆڵ، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ساری (راهێنه‌ری چێڵسی) وه‌ك كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی كاك سه‌عدی (وته‌بێژی یه‌كێتی) سه‌رنجڕاكێش ده‌بێت. بمبووره كاك سه‌عدی خۆشمده‌وێی، به‌ڵام نه‌متوانی ئه‌وه نه‌ڵێم".
ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌وباره‌وه بۆ شارپرێس وتی: "كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی راهێنه‌ری چیڵسی خۆشه و وشك نییه و به‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كانی منی شبهاندووه، به‌وه‌ی منیش قسه‌ی خۆش ده‌كه‌م و وه‌ڵامی هه‌موو كه‌سێك ده‌ده‌مه‌وه".
دواتر قوباد تاڵه‌بانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "منیش رێك ئه‌و مه‌به‌سته‌م ھه‌بوو".
شه‌وی رابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەرسیتی لە ناو یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی چێڵسی بویەوە لە ئەنجامدا توانی بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر یارییه‌كه بباتەوە.
PM:07:33:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 10088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت