جه‌بار یاوه‌ر: هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ نزیك دوزخورماتو راست نییه
وێستگه نیوز -
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه هه‌والی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ نزیك دوزخورماتو وه یان جووله‌پێكردنی دوو فه‌وجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و فه‌لوجه ناڕاسته و بێ بنه‌مایه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه "هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و له‌سه‌ر زمانی فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كه‌سانی تر هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ نزیك دوزخورماتو و یان جووڵه‌پێكردنی دوو فه‌وجی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و فه‌لوجه بڵاوكراواته‌وه".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌واڵانه به‌گشتی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
وتیشی: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌هیچ یه‌كه‌یێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جوڵه‌ی پێكراوه و نه فه‌رمانی جووڵه‌كردنیشی هه‌یه بۆ هیچ یه‌كه‌یه‌ك".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "گشت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له بنكه و باره‌گا و هێڵی سه‌ره‌كی به‌رگری و شوێنه‌كانی خۆیانن".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر هه‌واڵێك له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوبكرێته‌وه فه‌رمی نه‌بێت و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه رێگاپێدراو نه‌بێت، هه‌واڵی ناڕاسته و بێ بنه‌مایه و په‌سه‌ند نییه".
PM:06:25:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت