به‌وێنه... داود باغستانی ره‌وانه‌ی دادگا كرا
وێستگه نیوز –
داود باغستانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل – كورد كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له شاری ئه‌ده‌نه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیاوه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرا، ره‌وانه‌ی دادگا كرا.
رۆژی شه‌ممه 2ی شوباتی 2019، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه له‌شاری ئه‌ده‌نه، داود باغستانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل – كورد و سێ كه‌سی دیكه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی شوبات ئاژانسی ئه‌نادۆڵی حكومی توركیا بڵاویكرده‌وه كه داود باغستانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل – كورد له‌گه‌ڵ سێ گومانلێكراوی دیكه‌دا ره‌وانه‌ی دادگا كران.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "داود باغستانی، ماهمه‌نور ئا. ، هاككی ئا. و ئه‌نه‌س ی." كه له‌نێو خانوویه‌كدا له شارۆچكه‌ی سه‌یهانی ناوه‌ندی ئه‌ده‌نه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای مێرسین ده‌ستگیركران، كاره‌كانی ئاسایش له‌باره‌یانه‌وه ته‌واوبووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش پشكنینی پزیشكی، گومانلێكراوان له رێوشوێنێكی ئه‌منیی توندوتۆڵدا گوازرانه‌وه بۆ دادگای مێرسین".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا "داود باغستانی له شاری ره‌قه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده بینراوه "كاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و هێزه كوردییه‌كان بووه".
ناوبراو له‌ساڵی 1947 له‌باغستان كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئۆزباكستانه‌وه له‌دایكبووه، 10 ساڵی ژیانی له زیندانی ئه‌بوغریب له عیراق به‌سه‌ربردووه و ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوبه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی ماف بوو، ئێستاش سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل-كورده له كوردستان و خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و رۆژنامه‌ی ئیسرائیل-كوردستانه كه له ئۆرشه‌لیم چاپ ده‌كرێت.
PM:05:58:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت