ناوی ئالان له كه‌شتییه‌كی رزگاركردنی ئه‌ڵمانی ده‌نرێت
تەرمی ئالان کوردی لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە
وێستگه نیوزـ
ناوی كه‌شتییه‌كی فریاگوزاریی ئه‌ڵمانیا كه چالاكییه‌كانی له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئالان كوردی گۆڕدرا، ئالان ئه‌و منداڵه كورده په‌نابه‌ره‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی توركیا له ساڵی 2015 دۆزرایه‌وه.
له ناوچه‌ی پالما دی مایرۆكا له ئیسپانیا له‌لایه‌ن رێكخراوی "سی ئه‌ی"ی ئه‌ڵمانیی كه كه‌شتییه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات ئاهه‌نگێكی بۆ گۆڕینی ناوی كه‌شتییه‌كه سازكرد و تیایدا هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵا كوردی، باوكی ئالان و تیما كوردی، خوشكی ئالان به‌شدارییان تێدا كرد.
پێشتر كه‌شتییه‌كه به‌ناوی پڕۆفیسۆر ئه‌لبیرخت بینك نرابوو، به‌ڵام رێكخراوی ناوبراو بڕیاریدا ئه‌و كه‌شتییه فریاگوزارییه بكات به‌ناوی ئالانه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ره‌مزێك بۆ كاره‌سات و ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی ساڵی 2015 به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا هات كه رویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد.
عه‌بدوڵا كوردی، باوكی ئالان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاندوه كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه كراوه به‌ناوی ئالانه‌وه، ده‌شڵێت: ئالان كوڕه بچوكم بوو نابێت هه‌رگیز له‌بیر بكرێت، زۆرێك هاوخه‌می بۆ له‌ده‌ستدانی هاوسه‌ره‌كه‌م و منداڵه‌كانم ده‌رده‌بڕن، هه‌زاران خێزانیش هه‌ن كه به‌وجۆره له‌ناوچون.
له 2ی كانونی یه‌كه‌می 2015 ئالان كوردی ته‌مه‌ن 3 ساڵ له‌گه‌ڵ برایه‌كی به‌ناوی غالب و دایكی به‌ناوی ریحانه له كه‌ناراوێكی ئاوی ئیجه له شاری بۆدرم له توركیا به‌له‌مه‌كه‌یان نقوم بوو و خنكان، دواتر وێنه‌كه‌ی بووه مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
خانه‌واده‌كه‌ی ئالان كه خه‌ڵكی شاری كۆبانێ-ی باكوری سوریا بوون و ویستیان به‌ره‌و كه‌نه‌دا بڕۆن، ئه‌و كاره‌ساته‌شی كه به‌سه‌ریان هات مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران له وڵاتانی ئه‌وروپا نایه‌وه.
PM:05:17:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت