باندێكی پێنج كه‌سی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنان‌و بازرگانییکردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی پێنج كه‌سیی راگه‌یاند کە به تۆمه‌تی به‌كارهێنان و بازرگانییكردن به ماده‌هۆشبه‌ره‌كان دەستگیرکراون، دانپێدانانی ژنێکیشی بڵاوکردەوە کە باندەکە دەستبەسەریان کردبوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی شوباتی 2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت، بەڕێوەبەری به‌شی راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاشكرابونی بانده‌كه به‌هۆی دیارنه‌مانی ئافره‌تێكه‌وه بو له‌شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن بنكه‌كانی سه‌رچنارو پیره‌مه‌گرون‌و به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه به‌دواداچون‌و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ئه‌نجامدرا، دواتر هێزه‌كانی پۆلیس توانیان رۆژی 2019/2/10 ئافره‌ته‌كه له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌باخێكدا بدۆزنه‌وه كه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو.
وتیشی، ئه‌و ئافره‌ته هاورێی یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان بوه، دوای ئه‌وه‌ی كه چونه‌ته باخه‌كه دواتر رێگه‌یان نه‌داوه بێته ده‌ره‌وه، چونكه ماده‌ی هۆشبه‌ریان پێبووه بۆئه‌وه‌ی ئاشكرایان نه‌كات.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانییه‌وه له‌و باخه‌دا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، دوای پشكنینی باخه‌كه توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر بڕی نیو كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ردا. خاوه‌نی باخه‌كه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیركراو له‌ناو ئوتومبیله‌كه‌شیدا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ری دیكه‌دا گیرا.
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌ندن به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 14ی ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و 393 له‌یاسای سزادانی عیراقی.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رونیكرده‌وه كه له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ت‌و چالاكییه‌كانی شه‌وانه‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران‌و كه‌سانی له یاسا ده‌رچوو، له چه‌ند رۆژی رابردودا توانرا 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و دروستكردنی شه‌ڕو پشێوی، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی پێیانبووه‌و له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بریاری دادوه‌ر به‌ندن.
ئه‌وه‌شی خسته‌رو كه له‌چه‌ند چالاكییه‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چوار پارچه چه‌كی بێ مۆڵه‌تدا (سێ ده‌مانچه‌و یه‌ك كڵاشینكۆف)و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 200 په‌رده‌و له‌زگه‌ی ره‌شی جامی ئوتومبیل لێكراوه‌ته‌وه‌وه.
PM:04:31:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت