پارتی لەگەڵ چەند لایەنێکی تورکمان کۆبووەوە
وێستگە نیوز-
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و
نوێنەرانی چەند لایەنێکی تورکمانی لە هەولێر کۆبوونەوە و پەرلەمانتارێکی تورکمانیش
ڕایگەیاند خۆیان ئامادەکردووە بۆ کۆبوونەوەکەی 18ی مانگ.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی
شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوێنەری چەند لایەنێکی تورمکانی کۆبوونەوە و
بەرەی تورکمانیش بەشداری لە کۆبوونەوەکدا نەکرد.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە هونا قەهوەچی ئەندامی
پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی چاکسازی تورکمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا
ئەوەی خستەڕوو لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکیان تاوتوێ کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە پشتیوانی گەڕانەوەی پێشمەرگە
دەکەین بۆ ناوچە جێناکۆکەکان و پێیامن وایە گەڕانەوەی پێشمەرگە پێویستە".
قوهوەچی ڕوونیشیکردەوە لایەنە تورککمانەکان خۆیان ئامادەکردووە بۆ
کۆبوونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی
پەرلەمان هەڵبژیردرێت.
PM:12:06:11/02/2019
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت