سەرکردەیەکی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە 18ی مانگ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێتەوە
وێستگە نیوز-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند ئەو کۆبوونەوەی کە باس دەکرێت
لە 18ی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت کۆبوونەوەی لیستی برایەتییە و یەکێتی و پارتی
کۆدەبنەوە نەک ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.
عوسمان بانیمارانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانیی
کوردستان لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ژیار محەمەد بە بەشی کوردی دەنگ ئەمریکای
ڕاگەیاندووە یەکێتی لە دانوستانەکاندا نەرمیی نواندووە لەپێناو دەربازبوون لەم
قۆناغە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "ناكرێت پارتی و یه‌كێتی حكومه‌ت
پێكبهێنن له‌هه‌ندێك شوێنی كوردستان هاوپه‌یمان بن، له‌هه‌ندێك شوێن ڕكابه‌ری یه‌كتر
بن."
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕوو " نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه، حه‌تمه‌ن
له‌كاته‌كه‌یه نه‌رمی نواندنه‌كه واته بۆ پێش پێكهێنانی حكومه‌ت یا دوای
پێكهێنانی حكومه‌ت،نه‌ك له مه‌بده‌ئه‌كه خۆی."
بانیمارانی وتوشیەتی "پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌ركوك
گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن كه كۆبونه‌وه‌ی لیستی برایەتی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
كه‌ركوك و كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌یه‌ك ڕۆژدا بێت، كۆبونه‌وه‌كه‌ش هی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك نیه له هه‌ولێر به‌ڵكو هی لیستی برایه‌تیه".
ئەندامەکەی ئەنجمەنی سەرکردایەتی یەکێتی ڕوونیشیکردووەتەوە "ڕه‌نگه
هه‌ر ئه‌ندامانی پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌ی بن ئه‌ندامه عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان
ئاماده‌ی نه‌بن".
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە 18ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە بە کراوەیی ماوەتەوە تواوبکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیەکەی هەڵبژێردریت و لە هەمان ڕۆژیشدا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت.
AM:11:23:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت