گەنجێك لەسەر ھەڕەشەكردن لە كچان دەستگیر كرا

‌گەنجێك لەسەر ھەڕەشەكردن لە كچان دەستگیر كرا

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنان رایده‌گه‌یه‌نێت، گەنجێك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ھەڕەشەی لە كچ و ژنان كردووە، لە ھەولێر دەستگیر كرا.


بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی: "بەپێی پلانێکی داڕێژراو توانرا یەکێك لەو گەنجانە دەستگیر بکرێت کەلە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ھەڕەشەی ئابڕوبردنی لە کچان و ژنان دەکرد".

باس له‌وه‌شده‌كات: "دوای دەستگیرکردن و پشکنینی مۆبایلەکەی دەرکەوت کە وێنەی چەندین ئافرەتی دیكەی لای خۆی ھەڵگرتووە تا یەک یەک ھەڕەشەیان لێ بکات".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تووندوتیژی دژی ژنانی هه‌ولێر وتوشیه‌تی: "ئەو گەنجە کە ماوەیەکە ھاوسەرگیری كردووە و دەستگیرانەكەی نازانێ كە ئەو خەریکی ئەو جۆرە کارانەیە، بە وتەی باوکی کوڕەکە زانیویانە کوڕەکەیان سەرەڕۆیە، ھەربۆیەشە ژنیان بۆ ھێناوە، تا لەو كارانە دوو بكەوێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان داواش دەكات: "لەھەر جۆرە حاڵەتێکی ھاوشێوەو جۆرەکانی تر پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی 119 بکەن".

هــ. ر


AM:10:52:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 2928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو