هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین چالاکیان ئەنجامدا


وێستگە نیوز-

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و تێیدا سەربازێکی تورک کوژرا و دوانیش بریداربوون.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو دوێنێ یەکشەممە لە عەفرین دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەنراوەکدا هاتووە چالاکیەکە لە کاتی تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیادا بووە لە ناوچەی جندرێسی عەفرین.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە لە ئەنجامی چالاکیەکەدا سەربازێكی سوپای توركیا كوژراوە و 2 سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە شاری عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە "داگیرکراوە" و ناوبەناویش هێزەکانی سەر بە پەکەکە و یەپەگە لەو شارە چالاکی دژی سوپای ئەو وڵاتە ئەنجامدەدەن.


AM:10:11:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو