سوریا... لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا

‌دیمەنێک لە ڕووداوەکە

وێستگە نیوز-

له‌ نێوان هه‌ردوو شارى دیمه‌شق و درعا لە سوریا ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین کەسیش برینداربوون.

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگای نێوان هه‌ردوو شارى دیمه‌شق و درعا پاسێکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک پێکیاندا داوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا سوریەکان بەهۆی ڕووداوەکەوە ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە لەهەمان ڕووداودا چەندین کەسیش برینداربوون کە تێیاندا ژن و منداڵ هەیە.

ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان بە هەزاران کەس بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبێلەوە گیان لەدەستدەدەن و لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێژەکان بەرزترن و قوربانیانی هاتوچۆ زیاترن.


AM:09:40:11/02/2019














ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت