‌حەشدی شەعبی چەند بارەگایەکی لە بەغدا داخست
‌بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بەغدا

وێستگه‌ نیوز ـ
دەزگای ئاسایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی سێ بارەگای وەهمی کە بە ناوی حەشدی شەعبییەوە کرابوونەوە داخست و ژمارەیەک لە کارەبەستەکانیشی دەستگیر کردن.


لە بەیاننامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە درێژەی بەردەوامی هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ داخستنی بارەگا وەهیمییەکان و پاککردنەوەی حەشدی شەعبی لەو کەسانەی بەناوی ئەو هێزەوە قسە دەکەن، دەزگای ئاسایشی حەشدی شەعبی سێ بارەگای داخستووە و ژمارەیەکی دەستگیرکردووە کە نازناوی بەرپرسیارێتی ئەمنییان لە هێزەکانی حەشدی شەعبیان لەخۆیان ناوە، بەشێوەیەک یەکێکیان پلەی لیوا روکنی بەخۆی بەخشیووە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە فەرمانی دادگا هێزێکی ئەمنی حەشدی شەعبی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای هاوپەیمانی هەڵۆکانی دەوڵەتی عیراق لە گۆڕەپانی واسیقی ناوچەی کەڕادەی بەغدا و دەستیان بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساختەکراودا گرتووە.

لە کاتی گەڕان و پشکنیندا دەستگیراوە بەسەر بەڵگەنامە و تۆماری ساختەی تایبەت بە بازرگانیکردن بە خانووبەرەی دەوڵەتەوە بە ناوی حەشدی شەعبییەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارەگایەکی دیکەشیان لە ناوچەی باب شەرقی بە ناوی راپەڕینی شەعبانییە بە سەرکردایەتی "عەلی سەگری" داخستووە، کە ناوی حەشدی شەعبییان لە خۆیان ناوە و پلەی لیوا روکنی هەڵگرتووە و چەندین باجی ساختەکراویش دەستی بەسەردا گیراوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بارەگای سێهەمیش لە ناوچەی سەعدون بووە هیچ ناونیشانێکی نەبووە، لە کاتی گەشیتنی هێزە ئەمنییەکانی حەشدی شەعبی دەستگیراوە بەسەر چەندین بەڵگەنامەی ساختە و بڕێک خواردنەوەی کحولیدا لە ناو بارەگاکەدا.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێزە ئەمنییەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبن لە داخستنی بارەگا وەهمییەکان لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە و بە دەستێکی پۆڵاین لەو کەسانە دەدەن کە بیانەوێت یاری بە ئاسایشی هاوڵاتیان بکەن و سیفەتی فەرمی ساختەکراو لە خۆی بنێن.

داواشی لە هاوڵاتیان کردووە لە چالاکی و بارەگایەکی گومانلێکراو هێزەکانیان ئاگادار بکەنەوە.

هــ. ر


AM:08:42:11/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو